لیژنه‌ی رۆشنبیرى و وه‌رزش و لاوان پێشوازی له‌لیژنه‌ی پاراڵمپیی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/٤/١١، لیژنه ى روشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیى سه‌لمه فاتح سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى و راویژكارى لیژنه‌كه، پێشوازیى له‌لیژنه‌ى پاراڵمپى كوردستان كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لیژنه‌ى پاراڵمپیى كوردستان باسیان له‌كێشه‌و گرفته‌كانى خۆیان كرد‌و ڕه‌شنووسى پڕۆژه‌یاساى لیژنه‌ى پارالمپیى كوردستانیشیان ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان كرد كه بۆ ڕێكخستن و چاودێریكردنى بزافى وه‌رزشیى كه‌مئه‌ندامان له‌كوردستان نووسراوه. لای خۆیانه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامان و راویژكارى لیژنه‌ى رۆشنبیریى په‌رله‌مان، ئاماده‌یى خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نكى و كارى پێكه‌وه‌یى ده‌ربڕى و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌وه‌ى له‌سنوورى ده‌سه‌ڵاتى لیژنه‌كه‌یاندابێت هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بن.