تۆڕی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان گه‌یانده په‌رله‌مانى كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/٤/٤، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت، به‌سه‌رپه‌رشتیى له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، پێشوازیى لەتۆڕی ڕیكخراوه‌كانى ئافره‌تانى پارته سیاسییه‌كانى هەرێمی كوردستان کرد.
له‌دیدارێكدا شاندى میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان و لیژنه‌كه روونكرده‌وه، كه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و گه‌یاندنی نیگه‌رانییان سه‌باره‌ت به‌وته‌كانى ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانى كوردستان کە لە دوا کۆبوونەوەی پەرلەمان به‌شێوەیەکی نەشیاو ئاماژەی به‌دەستەواژەی مێنەو خودی مێینە کرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تۆڕی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان یاداشتێكیان دایه لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و تیایدا وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی قسه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئاماژەیان بەوەکردووه جێى داخە په‌رله‌مانتارێك له‌ڕوانگه‌ى هزرى پیاوسالاریى خۆیه‌وه سوكایه‌تى به‌تواناو رۆلى ئافره‌ت بكات و پێویست ده‌كات ئه‌ندامانى پەرلەمان بڕواى ته‌واویان به‌یەکسانیی جێندەری و بەها باڵاكانى مرۆڤایه‌تى و نیشتمانی هه‌بێت.
هه ر له‌یاداشته‌كه‌یاندا شاندى میوان داوایانکردووه ڕێوشوێنی یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بگیرێته‌به‌ر، تاڕێگری له‌هەر جۆره لێدوانێکی تر‌ى لەو شێوەیه له‌داهاتوودا بگیرێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت پشتیوانیی خۆیان بۆ یاداشته‌كه‌یان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند: "لەگەڵ یاداشتی لیژنەكه‌یان ئەوەی پێویستە له‌سه‌ر ئه‌و بابەتە ئەنجامیدەدەن بەپاڵپشتیی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان".
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌یان، شاندی تۆڕه‌كانی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیان كرد‌و له‌نزیكه‌وه نیگه‌رانیى خۆیان گه‌یانده ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و یاداشته‌كه‌شیان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرد‌و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه پشتیوانیى خۆیان بۆ ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت و تۆڕی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خرایه‌ڕوو.