Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌یست به‌كاری لیژنه‌كە، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/19، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتیی هاوڕێ مه‌لا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كە" كۆبوونه‌وه‌ی یٔاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان و باس له‌بۆشایی چاودێریكردن بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێنرێت و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان بكات و گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسایی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌ستنیشانی كه‌موكوڕییه‌كانی ناو یاساكه‌ بكرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چاودێریكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌وه‌به‌رهێنه‌كان زه‌وییان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتووه‌و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌پێویسته‌ پڕۆژه‌كان وردترو باشتر چاودێری بكرێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزر ئه‌نجامبده‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ بگه‌نه‌ بڕیارێكی هاوبه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراوو یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندنه‌وه‌ییان بۆ كراو دوای خستنه‌ڕووی سه‌رنجی ئه‌ندامان كاری پێویستییان له‌سه‌ركراو ئه‌و نووسرانه‌وه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كاری پێویست.