لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی تاووتویی چەند بابەتێك دەكات
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاری لیژنەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28، لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د.هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لێژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكه كۆبووەوە.
لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراو‌و یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و بیروڕا گۆڕینەوەی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان به‌وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه، ئەوانه‌ی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كران، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان تاوەکو ئەوانیش ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بکەن.
ھەرلەكۆبوونەوەكەدا بەگرنگییەوە باس لەخاڵی دووەمی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (10)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌ممه 2021/4/27 كرا سەبارەت بەگفتوگۆی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئاینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ.
كەھەر لەو دانیشتنەدا لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانه‌وه لیژنەكەیان و چەند لیژنەیهكی تر راسپێردران كەبڕیارو راسپاردەی تایبەت ئامادە بكەن لەپێناو پاراستنی ئاشتیی كۆمەلایەتی و پاراستنی بەھا پیرۆزییە ئاینی وكۆمهڵایەتییەكان.