Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ ساڵی 2020 ده‌كات

ئه‌مڕۆ سىێشه‌ممه‌ 2021/4/6، لیژنه‌ى ده‌ستپاكى، به‌سه‌رپه‌رشتیى شیرین ئه‌مین سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و راپۆرت و نووسراوانه‌ى ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون، خویندنه‌وه‌یان بۆ كراو دواى گفتوگۆكردنیان ئه‌وانه‌ى پێویسییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ى تریش لیژنه ئه‌و بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌یدا
ته‌وه‌ره‌ێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بوو له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ‌ڕاپۆرتى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى بۆ ساڵى 2020 و لیژنه‌ بڕیاریدا كۆى سه‌رنج و تێبینییه‌كان به‌ڕاپۆرتێك ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیى هه‌رێم بكات.
له‌كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ‌ڕاو سه‌رنج سه‌باره‌ت به‌هه‌موارى دووه‌مى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌هه‌رێمى كوردستان ئالوگۆڕكراو لیژنه‌ بڕیاریدا كۆبوونه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ درێژه‌ پێبدات.