Skip to the content
Menu

لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ پێشوازیى له‌سەرۆكی سەنتەری رۆشنبیریی قەرەج كرد

ئەمڕۆ دووشەمە 2021/4/26، لیژنە كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی به‌دریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەو هیمداد بلال ئەندامى لیژنه‌و كامەران محەمەد راوێژكاری لیژنەكه‌، پێشوازیى لە فاخر حازم سەرۆكی سەنتەری رۆشنبیریی قەرەج لەپارێزگای هەولێر كرد.
سەرەتا سەرۆكی سەنتەری رۆشنبیریی قەرەج، باسی لەكێشەو گرفتەكانی ئەو توێژە بەدرێژی كردو داوایكرد پەرلەمان پاڵپشتیان بكات لەگەیشتن بەمافەكانیان، هه‌روه‌ها باسی لەهەنگاوەكانی پێشكەوتنی ئەم توێژە كرد لەڕووی رۆشنبیری و جێنشینبوون لەهەرێمی كوردستاندا، جگە لەمەش داوایكرد ڕۆژی 4/8 كەڕۆژی جیهانیی قەرەجانە، لەپەرلەمانی كوردستان ئەم ڕۆژە بناسێنرێت.
لەكۆتاییدا كۆمەڵێك داواكاریی پێشكەش بەلیژنەكه‌ كردو سەرۆكی لیژنەش خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەهاتنی بۆ پەرلەمان و بەڵێنی پێدا كەداواكارییەكانی بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار.