لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ ده‌كات
بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، سه‌عات 9ى شه‌وى دووشەممە 2021/4/26، لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ژماره‌یه‌ك له‌ئەندامان و ڕِاوێژکارانی لیژنەكه، بەشێوه‌ی ئۆنڵاین کۆبووه‌وه.
سەرەتای کۆبوونەوەكه، سەرۆکی لیژنە بەگرنگییەوە باسى لەوردەکارییە هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كانى په‌یوه‌ست بەسازکردنی دیدارێک کرد، کەبڕیارە لیژنەكه بەمەبه‌ستی گەنگەشەکردنی ئەو پێشھات و ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان دەبنەوە بەئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ‌و شارەزایانی سیاسی ئه‌نجامى بدات، دیدارەكه بۆ ھەڵوەستەکردنه لەسەر پێشھاتەکان له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێک، لەوانە ئاستی عێراقی و کوردستانی و ناوچەیی.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه، قسەکردن بوو لەسەر دواکەوتنی ڕاپۆرتی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێم لەدەرەوە كه‌بڕیاربوو بگات به‌ده‌ست به‌لیژنه‌كه، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە بڕیاریدا بەدواداچوونى زیاتر بۆ کاری نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بكات و نوسراوێک ئاراستەی فەرمانگەی پەیوەندییەکان بکات و تیایدا داوای ناردنی ڕاپۆرتی وەرزی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە بکات وەک لەکۆبوونەوەی پێشترى نێوان هه‌ردوولادا بڕیاری لەسەر درابوو.