لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی میوانداریى وەزیری ناوخۆ ده‌كات
بەمەبەستی تاووتوێکردن و به‌دواداچوون بۆ چەند پرسێک گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/11، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیى د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، له‌هۆڵی په‌ناگیرى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، میوانداریى ڕێبەر ئه‌حمه‌د وەزیری ناوخۆى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌رى كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا د.ڕێبوار بابكه‌یى سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانى، ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو، كه‌بریتی بوون لە کێشەی کوردانی ڕۆژئاوا پەیوەست بەوەرگرتنی ڤیزا بەمەبه‌ستی سەردانیکردنی ھەرێمی کوردستان، خزمەتگوزاریی ھەندێ کۆمپانیا بۆ پێدانی ڤیزای نایاسایی بەھاووڵاتییان به‌پارەیەکی زۆر، دیارده‌ی کڕینی پاسپۆرتی دۆمیینکاو وڵاتانی تر‌و لێکەوتەکانی، هه‌روه‌ها پرسی تێستی كۆڕۆنا له‌ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و گله‌یی هاووڵاتییان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
دواتر رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، روونكردنه‌وه‌ى پێویستی له‌سه‌ر كۆی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه باسكران خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌ڕۆل و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كرد له‌چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه‌دێنه پێش له‌سه‌رجه‌م سێكنه‌ره‌كاندا، سه‌باره‌ت به‌كوردانی رۆژئاوا رایگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارئاسانی بۆ كوردانی رۆژئاوا ده‌كات".
تایبه‌ت به‌بابەتی دابینکردنی ڤیزای شنگن-یش کە هەندێک خه‌ڵك لەژێر ناوی کۆمپانیای گەشتوگوزارو دابینکردنی ڤیزا ئەنجامیدەدەن و پارەیەکی زۆر لەهاووڵاتییان وەردەگرن، وه‌زیرى ناوخۆ رایگه‌یاند: "ئێمە لەوەزارەتی ناوخۆ‌و دەزگا ئەمنییەکان خەڵکێکی زۆرمان دەستگیرکردووە کەقاچاغچێتی بەڤیزا دەکەن چ لەهەرێمی کوردستان چ لەگەڵ وڵاتانی تر".
ئامه‌ژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه لەفڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان خەڵکێکی زۆر دەستگیرکراوە کەڤیزای ساختەیان پێبوە کە لەرێگەی ئەو قاچاغچییانەوە بۆیان دابین کراوەو به‌رده‌وامین له‌گرتنه‌به‌رى رێکاری پێویست و یاسایی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر به‌رامبه‌ر ئه‌مجۆره كه‌سانه.
دواتر ئەندامانی لیژنە چەندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌باسكران خسته‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی وه‌زیرى ناوخۆ كرد‌و جه‌ختییان له‌پێویستیی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتییان و نه‌خه‌ڵه‌تاندنیان له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌و كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییانه كرده‌وه.
شاندی وەزارەت لای خۆیانه‌وه بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی سه‌رجه‌مى ئەو پرسانه‌یان به‌لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان دا‌و ھیوایان خواست ھاوکاری و ھەماھەنگیی زیاتر لەنێوان ھەردوولادا هه‌بێت.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاویه‌شدا، وه‌زیرى ناوخۆ‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانى، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.