لیژنەی ڕۆشنبیری کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنكی پهیوهست بەکاری لیژنەكه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28، لیژنەی رؤشنبیری و کؤمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپهرشتیی سەلمە فاتح سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو راوێژکاری لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
تەوەری یهكهمی کؤبوونەوەکە بریتی بوو لەگفتوگؤکردن لەسەر ناردنی نوسراو بؤ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر دەرکردنی رێنمایی تایبەت بەیاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری و لەنوسراوەکەدا داوا بکرێت کە ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندن دەربکات بەئاسان جێبەجێکردنی ئەم یاسایە لەلایەن وەزارەت و دامودەزگاکان لەهەرێمی کوردستاندا.
تەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەگفتوگۆکردن لەسەر رێکارە نوێیەکانی تؤمارکردنی رێکخراوە ناحکومییەکان لەناو فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانداو بڕیاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنرێت بؤ سەردان و بەدواداچوون بۆ رێکارە نوێیەکانی تۆمای رێکخراوەکان و ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بەتۆماركردنیان.
ههروهها لیژنە بڕیاریدا نوسراوێک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکات لەسەر پرسی تەرخانکردنی بودجە بۆ ئەو لایەنانەی کە بەیاسا رێکخراون و حکومەت ئیلزام کراوە بەدابینکردنی بودجە بۆیان.