Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ته‌ندروستی به‌دواداچوون بۆ پرسی میكانیزمی پێدانی ڤاكسین ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/26، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌ی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ڤاكسین ده‌كه‌ن بۆ وڵاتێكی دراوسێ و ئه‌وان ئه‌مجۆره‌ هه‌واڵانه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه‌.
هەر لەكۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراوو یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و كاری پێویستییان له‌سه‌ر كراو وه‌ڵامدرانه‌وه‌.
دواتر گفتوگۆكرا له‌سه‌ر میكانیزمی پێدانی ڤاكسین به‌هاووڵاتییان و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر پارێزگاكان و یه‌كه‌ یٔیدارییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م پێدانی ڤاكسین به‌هاووڵاتییان.
لەبەشیچكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا لیژنه‌ پێشوازیى له‌ژماره‌یه‌ك له‌پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای شاری سلێمانی كردو له‌یاداشتێكدا چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و لیژنه‌كه‌ش به‌ڵێنیان پێدان كه‌كار له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌یان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌ بكه‌ن.