Skip to the content
Menu

لیژنەی وزەو سامانە سرووشتییەکان به‌دواداچوون بۆ پرسى گرانبوونی نرخی به‌نزین ده‌كات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28، لیژنەی وزەو سامانە سرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لەپرسی گرانبوونی نرخی بەنزین و خراپیی جۆرو کوالێتییەکەی کرا، دوای گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسه‌و بیروڕا گۆڕینەوە به‌مه‌به‌ستی دۆزینەوەی چارەسەرێك، بڕیاردا یاداشتێکی تایبەت بەو پرسە لەلایەن لیژنەكه‌وه‌ ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان بکرێ بۆ زانینی هۆكاره‌كان.