لیژنهی یاسایی راستاندن بۆ راپۆرتی هاوبهش سهبارهت بهپێشنیازهیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو کەلەپوور دهكات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٤/١١، لیژنەی كاروبارى یاسایی، بەسەرپەرشتیی د.بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادهبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا كه د.زێدان برادۆستی ئهندامى لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار، بەنوێنەرایەتیی لیژنهكه ئامادهیبوو، لیژنەی كاروبارى یاسایی راستاندنی بۆ ڕاپۆرتی ھاوبەشی ھەردوو لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزارو لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان كرد سەبارەت بەپێشنیازهیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنهوارو کەلەپوور لەھەرێمی کوردستاندا.
دوای خوێندنەوەی پێشنیازەیاسایەکە، گفتوگۆ لەسەر یەک بەیەكی مادەو بڕگەکانی کراو لەلایەن ئامادەبووانهوه چەندین سهرنج و تێبينی و پێشنیاز خرانهڕوو.