لیژنه‌ی یاسایی راپۆرت بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پشنیازه‌بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ئاماده ده‌كات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/14، لیژنەی کاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی عەباس فەتاح جێگری سەرۆكى لیژنەو ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا تاووتوێی چەند پێشنیازەیاسایه‌ك کرا، بۆئەوەی لەداھاتووێکی نزیكدا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێ، ھەروەھا ڕاپۆرتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پشنیازه‌بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لەھەرێمی کوردستان ئامادەکرا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، له‌لایه‌ن لیژنەكه‌وه دوو ڕاپۆرت ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان كرا.