ناڕەزایینامەیهك لەلیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی پەرلەمانی كوردستان
بەداخەوە لەشەوی 23/22ى نیسانی 2021، لەڕێگهی تۆمارێکی ڤیدیۆیى چەند دیمەنێكی بێڕێزییمان بەقورئانی پیرۆز بینی و لاپەڕە دڕاوەكانی بڵاو کراونەتەوە، كەئەمەش بەزاندنی سنووری ھەموو پیرۆزییەكانە، بۆیەش وەك لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەتوندی ئیدانەی ئەم كارە ناڕەوایە دەکەین کەمەبەست لێی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتییە چونكە ئەمە سووكایەتیكردنە بەپیرۆزییەكانی خەڵكی كوردستان، لێرەشەوە داوا لەدەزگاو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەكەین ھەوڵی تەواویان بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی بكەرەكان و سزادانیان بەپێی یاسا.
لیژنەی ئهوقاف و کاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان
23ى نیسانی 2021