سهرۆكی پهرلهمان پیرۆزبایى لهكرێكارانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكات
د.ڕێواز فایق: "بووژاندنەوەو نوێکردنەوەی ھیچ سێکتەرێکی ژیان بەدی ناکەین کەشوێن پەنجەی کرێکارانی پێوە دیار نەبێت"
بهبۆنهی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكارانهوه، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی كرێكارانی كوردستان و عێڕاق جیهان دهكهین.
ئەم بۆنە جیھانییە بەدەرفەتێک دەزانین کەتێیدا ستایشی ڕۆڵ و کاریگەریی ڕاستەوخۆی کرێکاران بکەین لەئاوەدانکردنەوەو بنیادنانەوەی وڵاتدا، بووژاندنەوەو نوێکردنەوەی ھیچ سێکتەرێکی ژیان بەدی ناکەین کەشوێن پەنجەی زێڕینی کرێکارانی پێوە دیار نەبێت، ئەوەی کەھاتۆتە دی بەری ڕهنج و ماندووبوونی دڵسۆزانهی ئەوانە.
ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان وێڕای پشتیوانیمان لەھەموو داخوازییە ڕەواکانی کرێکاران، ھاوکات داکۆکیکاری خەباتی ڕێکخراوەییان دەبین لەسەندیکا پیشەییەکانیاندا، لەپێناو فەراھەمکردنی ژیان و گوزەرانێکی ئاسوودەتر بۆیان و دابینکردنی بیمەو خانانەنشینکردنیان لەدوای تەمەنی یاسایی کارکردن.
ھەروەھا پاڵپشتیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ کرێکاران و دەستی کاری ناوخۆیی، پێویستە لەسەر حکومەت چاودێریی ڕێژەی ھێنانی دەستی کاری دەرەکی بکات لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، بەجۆرێک کار نەکاتە سەر بژێوی و کاری کرێکارانی ناوخۆیی، ھەروەھا یاساکانی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەھەموو وردەکارییەکانییەوە جێبەجێ بکات، پەرلەمانی کوردستانیش، زەمینەی تەواو دەڕەخسێنێت بۆ دەستپێشخەریی ھەر پێشنیازەیاساو ھەموارکردنەوەیەکی نوێی یاسای کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کەگۆڕانکاری لەماف و داخوازییەکانی کرێکاران بکات بەرەو ژیانێکی شایستە تر.
جارێكی تر پیرۆزبێت جهژنی كرێكاران، سڵاو بۆ گیانی پاكی ههموو ئهو كرێكارانهی كه لهكاتی خزمەت و كاركردندا گیانیان سپارد.
ھەمیشە سەرکەوتوو و سهرفرازبن.
د.ڕێواز فایق
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان
1ی ئایاری 2021