Skip to the content
Menu

په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غدا

زۆر خه‌مبارو نیگه‌ران بووین به‌بیستی ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌شارى به‌غدا، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو برینداربوون، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵى خۆمان ئاراسته‌ى خانه‌واده‌و كه‌سوكارى قوربانیان و ته‌واوى گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانى رووداوه‌كه‌ ده‌خوازین، خوا سه‌بووریی هه‌موولایه‌ك بدات.
ئاماده‌یى ته‌واوی خۆشمان بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كى پێویست ده‌رده‌بڕین و نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یى خۆیان نیشانداوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌بریندارانى ڕووداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2021/4/25