پەیامی هاوخەمیی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ کۆچی دوایی شاعیرى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان مامۆستا ئه‌حمه‌د دڵزار
بەڕێزان بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا ئه‌حمه‌د دڵزار
به‌ڕێزان له‌یەکێتیی نووسەرانی کورد
ڕۆشنبیران و شاعیرانی کوردستان
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێكۆشهرو شاعیرى گەورەى گه‌له‌كه‌مان مامۆستا ئەحمەد دڵزارـمان پێگەیشت، مامۆستا یەکێک بوو لەشاعیره پێشکەوتنخوازو نیشتمانپەروەرهكانى گەورەی گەلەکەمان و ھەموو ژیانی خۆی لەپێناو خەبات و کوردایەتی و خزمەتکردنی ئەدەب و کلتووری کوردی بردەسەر، به‌كۆچی دوایى ئه‌و كه‌ڵه شاعیره، گه‌له‌كه‌مان سیمبولێکی گەورەی بواری ئه‌ده‌ب و شیعرى كوردیی له‌ده‌ستدا.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو كه‌سوكارى بەڕێزیان و یەکێتیی نووسەرانى كورد‌و سه‌رجه‌م نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و شاعیرانی کوردستان دەکەین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سەبرو ئارامی بەکەسوکارو ئازیزانی ببەخشێت و کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە را‌جعون"
سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان