Skip to the content
Menu

په‌یامی پیرۆزبایى د.هێمن هه‌ورامی بۆ ساڵیادی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات

بەبۆنەی (٦٢)هه‌مین ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سەرنووسەرو ستافی نووسین و کارمەندانی ئه‌و رۆژنامه‌ تێکۆشەرو ئازیزه‌ دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن و خەباتی نەپساوەیان بۆ ده‌خوازم.
رۆژنامه‌ى خەبات وەك یەكەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانە قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی هه‌زاران کادیرى به‌تواناو رێبواری رێی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری، هەمیشە سەرقافڵە بووه‌ له‌بەرگریکردن لەداخوازییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، هیوادارین لەسەر ئه‌و رێچكه‌و پەیامە پیرۆزەی خۆی بەردەوام بێت و هەر بەسەکۆی بەرگریکردن لەماف و خواستە نەتەوەییەکان و داخوازییەکانی خەڵک بمێنێتەوەو چاوێکی دڵسۆزبێت بۆ دۆزینەوەی نەنگی و خەوشییەکان و چارەسەرکردنیان.
دووبارە پیرۆزبێت ساڵیادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه‌تان و هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
د.هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان