په‌یامى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌یادی ١٢٣ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردى
د.ڕێواز: "پشگیری و پاڵپشتیی خۆم بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامەوانانە دووپات ده‌کەمەوە كه‌داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ماف و ئازادی و داوا ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مانن"
بەبۆنەی یادی ١٢٣ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین، ھیواخوازین ئەم یادە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ بەرەوپێشەوەچوونی ڕەوشی ڕۆژنامەگەریی کوردی لەهەموو ڕوویەکەوە، بەتایبەت لەڕووی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی کاری میدیایی و پابەندبوون بەیاساو ئیتیکی ڕۆژنامەوانی، لەچوارچێوەی تیۆر‌و بنەماکانی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئاسایشی نیشتیمانی، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م یاده پیرۆزەدا په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٢١ ده‌نگی له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری به‌فه‌رمی ناساندنی ئه‌م ڕۆژه وه‌ك ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردى دا، بەم بۆنەیەشەوە پیروزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم میدیاکارانی کوردستان دەکەین و له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی یاساییمانەوە به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم جارێكی تر پشگیری و پاڵپشتیی خۆم بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامەوانە ڕاستگۆ‌و ھەقبێژانە دووپات بکەمەوە كه‌داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ماف و ئازادی و داوا ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مانن و ڕەتی دەکەنەوە نووسەری دەربارو بێ مۆراڵی پیشەیی ڕۆژنامەوانی بن و لەسەنگەری پاراستنی میدیای بەرپرسیارو ڕاستگۆدا ئازایانە بەرەی بەرەنگارییان هەڵبژاردووە.
د.ڕێواز فایق
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
٢١ى نیسانى ٢٠٢١