شاندێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانى سه‌ردانی كونسوڵگه‌ریی گشتیی كۆماری چین ده‌كات
سه‌عات ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢٠٢١/٤/٢٢، شاندێكی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی، به‌سه‌رۆكایه‌تیى د.ڕێبوار بابكه‌یى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی ئیدریس ئیسماعیل و به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامانى لیژنه‌و ڕاوێژكارى لیژنه‌كه، سه‌ردانى كونسوڵگه‌ریى گشتیى كۆمارى چین-ى میللیى كرد‌و له‌لایه‌ن نی روچێ كونسوڵی گشتیى چین له‌هه‌رێمی كوردستان بەگەرمی پیشوازیی لێكرا.
له‌دیدارێكدا سەرۆکی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانى، سوپاسی پەرلەمان و لیژنه‌كه‌یانی گه‌یانده كونسوڵی چین بۆ ڕۆڵی وڵاته‌كه‌ی لەبەخشینی ژەمە ڤاکسینەکانی کۆڕۆنا به‌هەرێمی کوردستان.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌دروستکردنی پەیوەندیی نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی چین و دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ قوتابیانی کوردستان لەزانکۆکانی چین و ڕەوشی بازرگانیی نێوان هەردوولاو ڕۆڵی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لەئاوەدانیی کوردستان كرا.
لای خۆیەوە كونسوڵی چین، خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربڕی و هیوای خواست دوای کۆتاییهاتنی کۆڕۆنا، لیژنەی پەیوەندییه‌كان بانگهێشت بكات بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەیان.
دواتر سەرۆکی لیژنە سوپاسی كونسوڵی چینی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییەی و ئۆمێدی خواست ئەو پەیوەندییانە بەردەوام بن.