سەرۆکایەتیی پەرلەمان پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لهموسڵمانان دەکات
![](/media/5699/kurdistan_parliament-bpar.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132333430550000000)
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، جوانترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
مانگی ڕەمەزان مانگی خێرو بەرەکەت و لێبووردەییە، بۆیە لەم بۆنە پیرۆزەدا داوا لەسەرجەم لایەن و پارتە سیاسییەکان دەکەین، مکوڕتر لەجاران تێبکۆشن بۆ پاراستنی برایەتی و یەکڕیزیی نێوانیان.
بەداخەوە بۆ ئەمساڵیش هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێتەوە، داوا لەسەرجەم هاووڵاتییانمان دەکەین خۆپارێزیی تەواو بکەن و خۆتان بەدووربگرن لەئهگهرى تووشبوون بەو ڤایرۆسەو پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان.
جارێکیتر پیرۆزبایی ئەو مانگە پیرۆزەتان لێدەکەین، داواکارین لەخوای گەورە بەزەیی و بەخشندەیی خۆی بەسەر هەرێمەکەماندا ببارێنێت و هەموومان بەگیانی لێبووردەیی و خۆشەویستی و رێزەوە مامەڵە بکەین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
١٢ی نیسانی ٢٠٢١