Skip to the content
Menu

به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى دووه‌مى یاساى ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٢٠٢١/٨/١٦، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، به‌سه‌رۆكایه‌تیی شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووە‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكی له‌ هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١١، تاووتوێ كرا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ له‌باره‌یه‌وه‌.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامان له‌باره‌یانه‌وه‌، كاری پێویستیان له‌سه‌ر كرا و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.