به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١)ی ئاساییی خولى پایزه ڕۆژی ٢٠٢١/٩/١
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م)، له مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌رۆ رۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٩/١ به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق، لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووه‌م: كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٧) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
چوارەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٧٨) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
شەشەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پرۆژە و پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1. پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١١).
2. پرۆژەیاسای (نیشان و میدالیا لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
3. پرۆژەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (١٤)ی ساڵی ١٩٩٣ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
4. پرۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠١٠ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).