د. هێمن هەورامی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوخەمیی خۆی گەیاندە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
![](/media/9578/kurdistan_parliament_dhemn.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132742748630000000)
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی خاڵی به‌ڕێزیان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٢٤، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆی گەیاندە د. ڕێواز فایق، سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عه‌زیز محه‌مه‌د عه‌بدوڵا) كه ده‌كاته خاڵی بەڕێزیان و له ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه به خانه‌واده و كه‌سوكاره‌كه‌ى.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وێڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆى بۆ لە دەستدانی خاڵی به‌ڕێزیان، هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆست و ناخۆشیی خۆى و بنەماڵەکەیان بێت و خوای گه‌وره‌ش كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینى خۆی شاد بکات.