به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پڕۆژه‌یاسای نیشان و میدالیا تاووتوێ ده‌كه‌ن
د. ڕێواز فایق: "پێویستە پڕۆژەیاساكه بۆ ھەمووان بێت و ڕەچاوی خەبات و تێکۆشانی ڕابردوو و داھاتووش بکات"
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٨/١٠، د. ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیه‌كی فراوانی نێوان لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و شاندێكی باڵای ديوانى سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی کرد.
شاندی باڵای دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، پێكهاتبوو له فەوزی ھەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتییه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ڕێڤینگ هرۆرى، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه و جێگرى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان به‌شداربوون تێیدا، گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای نیشان و میدالیا لە ھەرێمی کوردستان-عێراق کرا و سه‌رۆك و جێگر و ئەندامانی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه خسته ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاڕاستەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتيی ھەرێم و شاندی یاوەری کرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د. ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دید و تێڕوانینی خۆی بە وردی لەسەر پڕۆژەیاساکە خستە ڕوو و ڕایگەیاند: "پێویستە ئەم پڕۆژەیاسایە گوزارشت لە ھەمووان بکات و ڕەچاوی خەبات و تێکۆشانی ئەوانەی ڕابردوو و داھاتووش بکات".
گووتیشی: "کارێکی پیرۆزە کە ئەم پڕۆژەیاسایە داھێنەران و چالاکوانانی دیکەش دەگرێتەوە کە لە سێکتەرە گرنگ و کاریگەرەکانی دیکەی ژیانی کۆمەڵگە خزمەتی گەورە پێشکەش دەکەن".
پاشان سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم و شاندی یاوەری، ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینییه‌كانى ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خسته ڕوو و بە وردیش وەڵامی ئەو پرسیارانەیان دایەوە کە ئاڕاستەیان کرابوو.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و كاروبارى یاسایی ڕاسپارد تا دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانان ڕاپۆرتى هاوبه‌شی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ئامادە بکەن.