Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و كاروبای ئاینی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە دەكات

بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وه‌ك بەڕێوەبەری تازەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٨/٢٣، شاندێكی لیژنەی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى لەپەرلەمانی كوردستان، كە پێكھاتبوو لە مەلا ئیحسان محەمەد سه‌لیم، جێگری سەرۆكی لیژنە و وەیسی سەعید وەیسی بڕیاردەری لیژنە و فه‌یسەڵ عه‌باس و زاھیر محەمەد عه‌لی، ئەندامانی لیژنەكه‌، سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتسی گشتسی حەج و عومرەى كرد و له‌لایه‌ن شێخ نیاز راغب عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە و ژمارەیه‌ك له‌ بەرپرسانی دیكه‌ی بەڕێوەبەرایەتییەكە‌ پێشوازیى لێكرا.
شاندەكە وێڕای پیرۆزباییان له‌ شێخ نیاز راغب كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە كارەكانیدا و پشتیوانیی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی په‌رله‌مانی كوردستانیان بۆ ده‌ربڕی لەپێناوی سەرخستنی كارەكانیدا.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا بەگرنگییەوە باس لە ئەرك و كاڕەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە كرا بۆ داھاتوو، تا ھاووڵاتییانی كودستانیش بتوانن ھاوشانی جیھانی ئیسلامی بەشداربن لە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
لەبەشێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس لە چۆنیەتیی ئەنجامدانی گەشتی عومرە بۆ عەرەبستانی سعودیە و ئامادەكارییەكانی کرا و له‌وباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویستی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان خسته‌ ڕوو و ھەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەموو کارئاسانییەک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، تابتوانن بە ئاسانی گەشتی عومرە بەجێ بگەیه‌نن.