لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت داتا و زانیارییه‌كانى دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ تایبەت بە لیژنه‌كه‌ى گفتوگۆ كرد
بەمەبەستی گفتوگۆكردن دەربارەی ئەو داتا و زانیارییانەی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ كە تایبەت بوون بە لیژنەكە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٢٤، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت، به سه‌رپه‌رشتیی له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارى لیژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ى دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ كە تایبەت بوون بە لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت بوون كرا و ئاماده‌بووان سه‌رنج و تێبنی و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر داتا و زانیارییه‌كان خسته ڕوو.