Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شت و گوزار پێشنازه‌یاسای گه‌شت و گوزار تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ڕه‌شنووسی پێشنازه‌یاسای گه‌شت و گوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٨/٩، لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شت و گوزار، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسای گه‌شت و گوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ به‌رده‌ستی ئه‌ندامان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆك و ماده‌ و بڕگه‌كانی ناو پێشنیازه‌یاساكه‌، بڕیاردرا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه‌ وێركشۆپێك به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌ گه‌شت و گوزار و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی ڕێكاره‌ په‌یڕه‌وه‌ییه‌كانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت.
دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراوانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆكردنی ئه‌ندامان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی نووسرانه‌وه‌كان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كاری پێویست.