Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌ سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی پرسی گرانبوونی نان و سه‌موون تاووتوێ ده‌كات

دوێنێ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٨/٢٤، كاتژمێر ٩ی شەو لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌ سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی، به‌ سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی حه‌مه‌ صاڵح، سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌شداریى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین كۆبووه‌وه‌.
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر پرسی گرانبوونی نان و سه‌موون له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا و چه‌ندین پێشنیازیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌ خرایه‌ ڕوو و بڕیاردرا لیژنه‌كه‌ یاداشتێك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به‌ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌.