لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتى سه‌باره‌ت به پێشنیازەیاسای هەمواری یه‌كه‌می یاسای بزربووەکان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد
![](/media/9576/kurdistan_parliament_lyasaye.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132742673620000000)
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به پێشنیازەیاسای هەمواری یه‌كه‌می یاسای بزربووەکان لە هەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ١٩٩٩، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٢٣، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھەڵسەنگاندن بۆ گشت مادە و بڕگەکانی ڕاپۆرتەکە کرا و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان كرا بۆئەوەی خوێندنه‌وه‌ی دووەمی بۆ بکرێت.