لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به پڕۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٢٤، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھەڵسەنگاندن بۆ سه‌رجه‌م مادە و بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق و كرا و لیژنه‌كه ڕاپۆرته‌ى خۆی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاساكه ئاماده كرد و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كرد بۆئەوەی ڕێكاره یاساییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووەمی بۆ بکرێت.