لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یاسای بزربووه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد
بەمەبەستی تاووتوێكردنى پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یاسای ژماره (٣)ی ساڵی ١٩٩٩، یاسای بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراق و ئامادەکردنى ڕاپۆرتی لیژنه‌كه له‌باره‌یه‌وه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممە ٢٠٢١/٨/٣، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بە سەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كه حاکم به‌دره‌دین، نوێنەری وەزارەتی داد و تاڤگە عومه‌ر، نوێنەری دەستەی مافی مرۆڤ و غانم ئلیاس، نوێنەری ڕێکخراوی ئێزدییەکان ئاماده‌یبوون، له‌لایه‌ن سەرۆکی لیژنەكه‌وه پێشنیازه‌یاساکە بۆ ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه خرایە ڕوو بۆئەوەی ڕاو سەرنجی خۆیانى له‌سه‌ر بدەن، دوای گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان لەسەر پێشنیازه‌یاساکە، ڕاپۆرتی تایبەت بە لیژنەكه ئامادە کرا و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا بۆئەوەی ڕێكاره یاساییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت و لە وەرزی نوێی یاسادانان بخرێته بەرنامەی کار و ببێتە یاسا و بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.