لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شت و گوزار به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ گرفتی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌رى، نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٩، شاندێكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شت و گوزار، به سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی و د. زێدان برادۆستی، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، به جیا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ریمی كوردستانى كرد.
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌یان به‌دواداچوون بوو بۆ گرفتی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و به‌شێك له ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، كه ماوه‌یه‌كه ئاو به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه، لیژنه داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان كرد و داوایان كرد هه‌وله‌كان چڕتر بكرێن بۆئه‌وه‌ى له زووترین كاتدا ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاوی هه‌رێم، ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه خسته به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و ڕایانگه‌یاند: "هۆكاره‌كه شێلووبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو بووه و له ئێستادا خه‌ریكن كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ ئاو بۆ به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر دابه‌ش كراوه".
له كۆتایی هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ئاو یه‌كێكه له گرنگترین و سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان و پێویسته حكوومه‌ت جدیتر له‌سه‌ر خه‌ت بێت و هه‌وڵ بدرێت به زووترین كات ده‌ست بكرێت به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئیفراز چوار بۆئه‌وه‌ی به ته‌واوی كێشه‌ی كه‌میی ئاو چاره‌سه‌ر بكرێت.