Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتى خۆى له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد

⊄له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌ و ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه‌یان كراوه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٨/٢٤، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سرپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ پڕۆژه‌یاساكانی (هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌ (٣)ى ساڵی ٢٠١١، هه‌موارى دووه‌مى یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (١٤)ى ساڵی ١٩٩٣، هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (١٠)ى ساڵی ٢٠١٠، هه‌موارى پیاده‌كردنی یاسای بازرگانیى عێراقى ژماره‌ (٣٠)ى ساڵی ١٩٨٤ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر ئاماده‌ كرا و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی بۆئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ بكرێت.