لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتى خۆی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای نیشان و میدالیا ئاماده كرد
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای نیشان و میدالیا له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٢٣، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه و ڕاوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھەڵسەنگاندن بۆ سه‌رجه‌م مادە و بڕگەکانی پڕۆژه‌یاساكه و ڕاپۆرته‌كه کرا و ئاماده‌بووان سه‌رنج و تێبێنیی خۆیان خسته ڕوو و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بكرێت بۆئەوەی ڕێكاره یاساییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووەمی بۆ بکرێت.