پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایه‌تیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد سه‌لام كۆیى
![](/media/9530/kurdistan_parliament-salam-koye.jpg?center=0.3783783783783784,0.49796747967479676&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132736674590000000)
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبێ هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیى..
هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی ئازیز..
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌رى به تواناى كورد (سه‌لام كۆیى)مان پێگەیشت، سه‌لام كۆیى یەکێک بوو لە دیارترین ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌نده به تواناكانی گەلەکەمان، کە زۆربەی ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ر و شانۆ تەرخان کردبوو.
بە کۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به توانایه، هونه‌رى دراما و شانۆ كه‌لێنێكی گه‌وره‌ى تێکەوت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و كه‌سوكاری بەڕێزیان و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و هاوڕێیانی دەکەین، داواکارین لە پەروەردگار سەبر و ئارامی بە کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێت و کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە را‌جعون"
سەرۆکایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٨/١٧