په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كاندا
٣ى ئابى ٢٠١٤، ڕۆژێکی كاره‌ساتبار و خه‌مناكه له مێژووی خەڵکی کوردستان، لەو ڕۆژه‌دا تیرۆریستانى داعش بە بەرچاوی هەموو جیهان هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر قه‌زای شنگال و کچ و ژنانی کوردانی ئێزدییان بە بارمتە برد و پیاو و گەنجه‌كانیشیان زیندەبەچاڵ کرد.
له كاتێكدا یادی ئەو ڕۆژە ڕەشە دەکەینەوە، پێویسته سوپاسی خۆڕ‌اگرى و گیانفیدایی پێشمەرگە قاره‌مانه‌كانى كوردستان و هاوکاریی وڵاتانی دۆست بکەین کە ڕێگەیان نەدا تاریکپەرستانی داعش پێشڕه‌ویى زیاتر بكه‌ن و بێنە ناو قووڵایی خاکی کوردستان و سه‌رجه‌م پێکهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەشیان لە چەپۆکی ڕەشی تیرۆریستان پاراست و ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند.
په‌رله‌مانى كوردستان له دانیشتنی ژماره (٣)ى نائاسایی خۆیدا له ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٨/٣، ڕۆژی ٣ى ئابی ٢٠١٤ى وه‌ك ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان دیاریكرد، بۆئه‌وه‌ى لەڕووی یاساییەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی شنگال و قوربانییەکانی ئه‌و تاوانكارییه دڕندانه‌یه، داواش له حکوومەتی عێراق ده‌كه‌ین كه بە ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی هەڵبستیت و ڕێگە بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و تیمی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیکۆڵینەوه لە تاوانەکانی داعش (UNITAD) بدات کە ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکات و لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانییان بکرێتەوە و سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانکارییانه‌ى لە دژی خەڵکی کوردستان ئه‌نجام دراون بە جینۆساید بناسێنن.
لە كۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی شنگال و قوربانییانی جینۆسایدی شنگال دادەنەوێنین، داواکارین پەلە بكرێت له گه‌ڕان به دوای بێسەروشوێنان و دیاریكردنی چاره‌نووسی نادیاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتووانی شنگال بۆ زێدى بابوباپیرانی خۆیان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢١/٨/٣