سكرتێرى پهرلهمان پهیامێكی پیرۆزبایى ئاڕاستهی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد
ڕێزدار سەرۆک مسعود بارزانی..
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان..
بەبۆنەی (٧٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەرێزتان و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تێکڕای کادر و ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، ئومێد دەکەین هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
رۆڵ و کاریگەریی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پاراستنی کوردستان و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکان و سەروەریی نیشتیمان و ئازادی و سەربەخۆییدا بە درێژایی مێژووی ڕزگارییخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنین و ھەمیشە سەنگەری بەرگری بووە لە دەستەبەرکردنی مافی پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و ئاینزاکان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها قەڵغانی پاراستنی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان بووە لە هەر هەڕەشە و هێرش و مەترسییەک بۆ سەر ژیانیان، بۆیە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان لە خەباتی سیاسی و تێکۆشانتان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەکان و بەدیهێنانی ماف و داوا ڕەواکانی گەلەکەمان بۆ دەخوازین.
بە ئومیدین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی یەکریزیی زیاتری نێو ماڵی کورد و کاری پێکەوەیی لە نێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەمەبەستی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و زیاتر فەراهەمکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئابووری، هەروەها ببێتە مایەی پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ بەدیھێنانی ئارامی و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتنتانە.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
١٥ ئابی ٢٠٢١