سەرۆكی پەرلەمان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی..
بەبۆنەی (٤٥) چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ھیواخوازین ئەم یادە شکۆدارە سەرەتایەکی گەش و پڕشنگدار بێت لە خەباتی نەپساوەتان بە ئاڕاستەی دید و تێڕوانینی ھاوچەرخانە بۆ کاری سیاسی و بەردەوامیتان لە کۆڕی تێکۆشاندا، ھاوکات ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە مایەی تەبایيی زیاتری نێو ماڵی کورد و لێکنزیکبوونەوە و پەیوەنديی تووندوتۆڵی نێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسیيەکانی کوردستان و بەدیھاتنی ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەمان.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەم، ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
د. ڕێواز فایق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٨/٨/ ٢٠٢١