سەرۆكی پەرلەمان بەشداریی لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی سەرۆك كۆماری تازە هەڵبژێردراوی ئێران كرد
لەسەر بانگهێشتی سهرۆكی ئهنجوومهنی شوورای كۆماری ئیسلامیی ئێران، د. ڕێواز فایق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٨/٥، بەشداریی لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری تازە هەڵبژێردراوی ئێران كرد.
ئەمڕۆ هەینی-یش ٢٠٢١/٨/٦، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەریان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئیبراهیم، ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باسی پەیوەندیی مێژوویی و نزیكی كەلتووریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و ئاڵوگۆڕیی فەرهەنگی و بازرگانی كردەوە، هاوكات باسی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا و جەخت لەسەر پاراستنی ئاشتی و ئارامیی ناوچەكە كرایەوە، وەك پێویستییەكی گرنگ و كاریگەر بۆ بەردەوامیی سەقامگیری و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا، شاندی باڵای هەرێمی كوردستان، لەگەڵ محهمهد باقر قالیباف، سهرۆكی ئهنجوومهنی شوورای كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لەسەر برهودان به پهیوهندیی عێراق و ههرێمی كوردستان لهگهڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران لهسهر بنهمای دراوسێیهتیی باش و بهرژهوهندیی هاوبهش و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی كرایەوە.