سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له هه‌ولێر كرد
![](/media/9525/kurdistan_parliament-drewaz.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132735807020000000)
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/٨/١٦، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له خاتوو ئاشڵی دۆرێك، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسى له كار و ئه‌ركی په‌رله‌مان له چاودێریكردن و ده‌ركردنی یاسا و هه‌نگاوه‌كانی نووسینه‌وه‌ى ڕه‌شنووسی ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به گرنگیی ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایانه كرد كه ده‌بنه مایه‌ی به‌هێزكردنی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گه‌شت و گوزار، بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن ته‌نها به كه‌رتی نه‌وت وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ى داهات.
سه‌باره‌ت به پرسی نووسینه‌وه‌ى ڕه‌شنووسی ده‌ستووریش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "هه‌نگاوه‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ى ڕه‌شنووسی ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان پێكردووه و ده‌مانه‌وێت زەمینەیه‌كی له‌بار بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی گەلپەسەند بڕه‌خسێنین، كه كۆده‌نگیی نیشتیمانیی له‌سه‌ر بێت و لەگەڵ هەلومەرجی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە گونجاو بێت، بە جۆرێک كه خواستەکانی هاووڵاتییانی کوردستان و ته‌واوى ماف و ئازادییەكانی تێدا جێگیر بكرێت".
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له هه‌ولێر، سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و هیوای سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا.