سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و گه‌یاندنی سوپاسگوزاریى وڵاته‌كه‌یان به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنى له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/٨/١٥، نه‌سڕوڵڵا ڕه‌شنوودی، سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ردانی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به گرنگییه‌وه باسی له‌و پێشوازییه گه‌رم و مێواندارییه جوانه كرد كه له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی لێیان كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به گووتاری سه‌رۆك كۆماری ئێران كرد به‌وه‌ى كه گووتارێكی سه‌نگین و ئه‌رێنی بوو، هیوای خواست ئه‌م دید و تێڕوانینه‌ی كه له وته‌كه‌یاندا به‌دیكرا، به‌كرده‌یی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ناوچه‌كه به‌گشتی و ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موولایه‌ك.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كه تایبه‌ت بوون به ئیش و كاره‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی گرنگیی ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایانه‌ى كرد كه ده‌بنه مایه‌ی به‌هێزكردنی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گه‌شت و گوزار، بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن ته‌نها به كه‌رتی نه‌وت.
لای خۆیه‌وه نه‌سڕوڵڵا ڕه‌شنوودی، سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆى به به‌شداریی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆمارى ئێران، باسی له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان كۆمارى ئیسلامیی ئێران كرد و هیوای خواست كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانیش ڕِه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیى هه‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنی پێدا كه‌وا لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ڕاِبسپێرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و سوود بینین له ئه‌زموونی یه‌كتری.