سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له باڵیۆزی كۆماری ئەرمینیا لە عێراق كرد
به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی كردن و ته‌واوبوونی ئه‌ركی دیپلۆماسی-یان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٢٣، هراچیا پۆلادیان، باڵێۆزی كۆمارى ئه‌رمینیا له عێراق، سه‌ردانی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
له دیدارێكدا باس له سه‌قامگیریی و ده‌سته‌به‌ری مافی پێكهاته جیاوازه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان له كوردستان ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی هه‌یه، هه‌ر كاتێك پێكهاته ئاینییه‌كانی دیكه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقدا هه‌ستییان به مه‌ترسی كردبێت له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان، هانایان بۆ كوردستان هێناوه، پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن-یش په‌یوه‌ندیی مێژوویی و پێكه‌وه‌ژیانی قووڵیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه و به خۆشحاڵییه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستانیش خاوه‌نی كورسیی تایبه‌تی خۆیانن، كه گوزارشت له دید و بۆچوون و داواكارییه‌كانی خوشك و برایانی ئه‌رمه‌ن ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان دا".
لای خۆیانه‌وه باڵێۆزی كۆمارى ئه‌رمینیا له عێراق، به بایه‌خه‌وه باسی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كرد كه له عێراق ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕاندووه، هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئارام و سه‌قامگیر بێت و له هه‌موو ناخۆشی و ئاڵۆزییه‌ك به دوور بێت.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا ئاڵوگۆڕی دیاریی كلتووریی ئه‌رمینیا و كوردستان كرا، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان قه‌ڵغانی په‌رله‌مانی پێشكه‌ش به‌باڵیۆزی كۆمارى ئه‌رمینیا كرد.