سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایى له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
به‌ڕێز کاك مەسعود بارزانی..
بەڕێزان لە مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان..
به‌بۆنه‌ی (٧٥)مین ساڵیادى دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌کەین، هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له خه‌باتی سیاسی و تێكۆشان له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كان و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م خواست و داواكارییه ڕه‌واكانی کوردستانیان بەگشتی.
به‌ڕێزان…
وەك دەزانن له ئێستادا هه‌رێمه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرس و ئاڵنگاریی گەورەی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ته‌ندروستی ڕووبەڕووە، هه‌موو ئەمانەش ده‌خوازن ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حزبی و كێشه لا‌وەکییەكان وه‌لابنێین و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بکەین بە بنەما بۆ یەکخستنی ڕایەڵە نیشتمانییەکان لەپێناو پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان و پارێزگاریکردن لە قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی وەدیهێنانی خواست و داخوازییەکانی گەلی کوردستان لە تەواوی ئاست و بوارە جیاوازەکاندا.
بۆ گەیشتن بەم ئامانجانەش پێشبینیمان ئەوەیە کە بەڕێزتان لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان و حزبە تێکۆشەر و بەرپرسیارەکانی تری کوردستان ڕۆڵی بەرپرسیارانەی خۆتان لە دوورخستنەوەی مەترسییەکانی سەر هەرێمەکەمان بگێڕن و زەمینەی نووسینەوەی دەستوورێکی گەلپەسەندی گونجاو لەگەڵ هەلومەرجی نوێی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە بڕەخسێنن، بە جۆرێک خواستەکانی هاووڵاتییانی کوردستان و ماف و ئازادییە گشتییەکانیان ببێتە تەوەری گشت سازان و لێکگەیشتنەکان.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەم، ھەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
د.رێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
١٦ى ئابى ٢٠٢١