وێركشۆپێك سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووس و ئەرشیفی نەتەوەیی لە سلێمانی به‌ڕێوه چوو
![](/media/9516/kurdistan_parliament_lroshnbiri.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132732831740000000)
ڕۆژى پێنجشه‌ممە ٢٠٢١⁄٨⁄١٢، لەسەر داواى لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕێکخراوی دەستی ھاوکاریی مرۆیی، لە هۆتێل تایتانیک له شارى سلێمانی، وێرکشۆپێكى تایبەت بە پڕۆژەیاسای پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووس و ئەرشیفی نەتەوەیی لە کوردستان ساز كرد.
له وێركشۆپهكهدا كه به به‌شداریى شاندێكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان، كه پێكهاتبوو له سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه و مەجید ساڵح ڕاوێژكاری لیژنه‌كه و ژمارەیەک له پسپۆران و شارەزایانى بواری مێژوو و ئەرشیف و دەستنووس و بەڵگەنامەکان به‌ڕێوه‌چوو، باس له ڕه‌شنووسى پڕۆژەیاسای پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووس و ئەرشیفی نەتەوەیی كرا و ئاماده‌بووان ڕا و سه‌رنج و تێبینییهكانی خۆیان له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه خسته ڕوو و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیشه‌وه ڕا و سه‌رنج و تێبینییهكانی ئاماده‌بووان به‌هه‌ند وه‌رگیران بۆ سوود وه‌رگرتن لێیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پڕۆژه‌یاساكه.