له دانیشتنی ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا
ڕاسپارده‌كانی لێژنەی دارایی لەبارەی داهاتەکانی هه‌رێم په‌سند كرا
یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەموار كرایه‌وه و یاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی ده‌رچووێندرا
سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/٢١، به سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (١٢)ى ئاسایی خولی پایزه له ساڵی سێیه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه و بۆ ڕِێزلێنانیش له ڕۆحی به‌رزه‌فڕی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر، داوای له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد ده‌قیقه‌یه‌ك به بێده‌نگی بوه‌ستن.
پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێنده‌وه.
به‌ر له ده‌ستكردن به به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه به ماده‌ی (٤٨) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، پێشنیازی ئه‌وه‌ى خسته ده‌نگدانه‌وه كه ئالوگۆڕی له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی یه‌كه‌م و سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاردا بكرێت و ئه‌و پێشنیازه‌شی خسته ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌سند كرا و به‌مجۆره و به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕِۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی هاوبه‌ش كه پێكهاتبوو له هه‌ردوو لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پڕِۆژەیاساكه خرابوونه ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی پڕِۆژەیاساكه به پێشنیازى لێژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه هه‌بوون، به ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (٨١) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا.
بەپێی بڕگەی دووەمیش لە خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار، كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕِۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی هاوبه‌ش كه پێكهاتبوو له هه‌ردوو لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری، به ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پڕِۆژەیاساكه خرابوونه ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی پڕِۆژەیاساكه به پێشنیازى لێژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه هه‌بوون، به ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (٩٥) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا و بەو بۆنەیەشەوە سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە خۆمان و له ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ و په‌یمانگه‌كانی كشتوكاڵ و ئاماده‌ییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی به زووترین كات ڕێنمایی ده‌ربچێت و ببێته هۆی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی بوارى كشتوكاڵ".
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، كه بریتی بوو له خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكانی (پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق، هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٢١، یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه بو جیا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مىان بۆ كرا و لەلایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاڕاسته‌ی لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرا، سیفه‌ی ئیستیعجالیش به پڕۆژه‌یاسای یاسای وەزارەتی كارەبا درا.
به‌پێی خاڵی سێه‌مى به‌رنامه‌ى كاریش، كه‌بریتی بوو له خستنەڕووی بەدواداچوونی لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان، له‌لایه‌ن زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، ڕاپۆرتی لێژنه‌كه ده‌رباره‌ی به به‌دواداچوونه‌كانى سه‌باره‌ت به داهاته‌كانی هه‌رێم خرایه ڕوو و تێیدا ئه‌نجامى به‌دواداچوون و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به داهاتى هه‌رێم له فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ و خه‌رجییه‌كان خستبووه ڕوو.
له‌كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌شیاندا لێژنه‌كه چەند ڕاسپاردەیەكیان بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی گەندەڵی و بەهەدەردان و باشتركردنی ڕەوشی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و ڕێگه‌گرتن لە بەهەدەران و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ناردنی پڕِۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٢ی هەرێم بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆئەوەی خەرجی و داهاتەكان دیار و شەفاف بێت،هه‌روه‌ها ڕێكخستنه‌وه‌ى سیستەمی باج به‌جۆرێك كه وەرگرتنی باج سەرجەم كۆمپانیا گەورەكانیش بگرێتەوە.
ڕێكخستنەوەی خەرجییەكانی كەرتی نەوت و پێداچوونەوە بەشێوازی كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و چاكسازیكردن لە دەروازە سنوورییەكان، هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان و دەستواڵاكردنی دیوانی چاودێریی دارایی، به‌شێكی ترن لەو هەنگاوانەی كه لە ڕاسپاردەكانی لێژنەی داراییدا هاتبوون.
پاشان ئه‌و ڕاسپاردانه‌ى كه له ڕاپۆرتی لێژنه‌ی داراییدا هاتبوون، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌سند كران بۆئه‌وه‌ى حكوومه‌ت كاریان له‌سه‌ر بكات.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان لێژنه‌ی وزه و سامانه‌سرووشتییه‌كانی ڕاسپارد بۆ ئامادەكردنی ڕِاپۆرتی به‌دواداچوونی ژماره‌یی بۆ بابه‌تی ئه‌و له ٪٥٨ی خەرجییە.
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌میش له خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ی كار، كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیف لە هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنی بۆ كرابوو، به ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن، به‌مجۆره له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه، ناوونیشان و ماده به ماده و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پێشنیازه‌یاساكه خوێندرانه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و چه‌ندین پێشنیاز له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانی ڕاپۆرته‌كه ده‌خرانه ڕوو به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا و ڕایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات ١٠:٣٠ درێژه به دانیشتنه‌كانمان ده‌ده‌ین".