Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی به‌شداریی پرسه‌ی سێ برا شه‌هیده‌كه‌ی گوندی خدر جیجه‌ی كرد

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢١/١٢/٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جوان یونس ڕۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، یاوه‌رییان ده‌كرد، به‌شداریى له‌ پرسه‌ی سێ برا شه‌هیده‌كه‌ی گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچووغ كرد، كه‌ دوێنێ شه‌و له‌ په‌لامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كه‌یان شه‌هید بوون.
د. هێمن هه‌ورامی، له‌ نزیكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی و په‌رله‌مانی كوردستانى گه‌یانده‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری ئه‌و سێ برا شه‌هیده‌.
پاشان د. هێمن هه‌ورامی له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌رى، سه‌ردانی دایكی سێ برا شه‌هیده‌كه‌ی كرد و هاوخه‌میی قووڵی خۆی و په‌رله‌مانی كوردستانى پێڕاگه‌یاند، به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی سێ كوڕی له‌ یه‌ك كاتدا.