د. هێمن هەورامی بەشداریی دیدارى ستراتیژیی نیشتمانیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیی كرد
ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢٠٢١/١٢/٩، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەشداریی دیدارى ستراتیژیی نیشتمانیى ڕِووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیی كرد، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان له یادى ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونه‌وەی گەندەڵی ڕێکخرابوو.
له دیداره‌كه‌دا تەئکید لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و جێبەکردنی یاسای چاکسازی کرایەوە بۆ بنیاتنانی حوکمێکی ڕەشید لە هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی متمانەی خەڵک بە دامەزراوە حکومییه‌كان و دادگاکان.
هه‌روه‌ها گەندەڵیی بە ئافاتێکی گەورە ناوبرا کە کاریگەریی ڕووخێنەری دەبێت لەسەر پێشکەوتنی كۆمه‌ڵگه و ولاتاندا.