د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له شاندێکی فیدراسیۆنی كورد له وڵاتی سوید كرد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/٨، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێکی فیدراسیۆنی كورد له وڵاتی سوید كرد.
له دیارێکدا به گرنگییه‌وه باس له كۆنگره‌ی كۆنفدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی كرا كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌كه خرایه ڕوو بۆ یه‌كخستنی گوتار و ستراتیژی هاوبه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
د. هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له پێویستیی زیاتر هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان کوردستانیانی تاراوگه و دروستكردنی لۆبی بۆ هه‌ر بابه‌تێک كرده‌وه كه ده‌بێته پشتگیری و پشتیوانی بۆ جێبه‌جێكردنی ماف و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی و كوردستان و هانی كوردانی تاراوگه‌ش ده‌دات له ناوه‌نده سیاسی و حكوومییه‌كانی وڵاتان ڕۆڵیان هه‌بێت و به‌شداربن له پرۆسه‌ی دیموكراسیی وڵات و ببنه نوێنه‌ر له ناوه‌نده‌كانی وڵاتان، خۆشحاڵیی خۆشی نیشاندا به بوونی ژماره‌یه‌ك له كوردان له‌ناو په‌رله‌مان و یەکە کارگێرییەکان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌وروپا و وڵاتانی رۆژئاوا.
دۆخی سیاسی و ئابووری و جه‌نگی دژ به تیرۆر، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.