د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوكاری بۆ عێراق له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/١٢، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له خاتوو باربارا ئێگر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوكاری بۆ عێراق له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد.
له دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، باسی له كار و هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان له ڕووی چاودێری و به‌دواداچوون و ده‌رچوواندنی یاسا كرد و ڕاشیگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه و په‌رله‌مان به‌رده‌وامه له چاودێری و به‌دواداچوونه‌كانی خۆی بۆ كاره‌كانی حكوومه‌ت و چه‌ندینجار له‌سه‌ر داواكاریی په‌رله‌مان، شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیره‌كان له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و له لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئاماده‌بوون و وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارانیان داوه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه باربارا ئێگر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوكاری بۆ عێراق له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌یی كۆمسیۆنی ئه‌وروپای بۆ هاوكاریكردنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕووی ڕِاوێژكاری و پسپۆڕی و شاره‌زایى ده‌ربڕی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا به گرنگییه‌وه باسیان له پێویستیی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی و كوردستان و په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد.